بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ توشبوون به ئایدز زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به وه‌ستاندنی ته‌واوی هاوكاره ده‌ره‌كیه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌مه پزیشكیه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ئایدز و مه‌لاریا بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان، ئه‌م بڕیاره به هه‌نگاوێك بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به‌م دوو نه‌خۆشییه داده‌نرێت.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ئاشكرایان كردوه ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی (USAID) تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه ئه‌مه‌ریكا به نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار هاوكاری ده‌به‌خشێت به وڵاتانی هه‌ژار بۆ مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان و پشكنین و دابینكردنی پێداویستیه پزیشكیه پێویستیه‌كان تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری توشبووانی ئایدز و مه‌لاریا.
له‌نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌م بڕیاره كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستبووه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك" ئابۆت" ی ئه‌مه‌ریكی و "ڕۆش" ی سویسری و" سیبلا" ی هندی، چه‌ندین كۆمپانیای دیكه وه‌ك"هۆلۆجیك" "ڤیاتریس" و " هتیرۆ" و" ئۆرۆبیندۆ"
له‌لای خۆیه‌وه لاكیۆ ئه‌لیمایهۆ له ڕێكخراوی "WACA"به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌فه‌ریقا وتویه‌تی" داواكاری زۆری ده‌رمان دروستبووه له ئه‌فه‌ریقا و ئه‌م سڕكردنه‌ی كۆمپانیاكان بۆ گه‌یاندنی ده‌رمانه‌كانی ئایدز و مه‌لاریا به وڵاته هه‌ژاره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ده‌بێت له‌م كیشوه‌ره."
AM:11:00:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه