توێژینه‌وه‌یه‌ك: قارچك بۆ ئه‌نفلۆنزا باشه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سوودی قارچك ی ئاشكرا كردوه كه له دروستكردنی چه‌ندین ژه‌م به‌كارده‌هێندریت، سوودی ته‌ندروستی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردوه، قارچك مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه و گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشك چالاك ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات چه‌كێكی به‌هێزه دژی ئه‌نفلۆنزا.
تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی"ماكگیل" له كه‌نه‌دا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی له قارچكدا هه‌یه پێی ده‌وترێت"بێتا گلۆكان" یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌دات كه به‌هۆی توشبوون به ئه‌نفلۆنزا دروست ده‌بێت و ئه‌م مادده‌یه له ته‌واوی جۆره‌كانی قارچكدا هه‌یه .
بێتا گلۆكان كه له قارچكدا هه‌یه، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ه‌مده‌كاته‌وه به‌نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌رمانه نه‌ریتیانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌م مادده‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری خانه به‌رگریه‌كانی له‌ش ده‌بێت به‌دیاریكراوی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی به‌سوود بووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بێتا گلۆكان بزانرێت به‌دیاریكراوی دژی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ده‌كرێت كاری له‌سه‌ر بكرێت له داهاتودا بۆ دروستكردنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزا سوودی لێوه‌ربگیرێت.
AM:10:41:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه