نینۆك چۆن ته‌مه‌نی بایلۆجی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌یڤد سینكلیر پزیشكی زانستی بۆماوه‌ی له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی هارڤارد، باس له‌وه ده‌كات نینۆكی مرۆڤ ده‌كرێت ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و ڕوون بێت له‌سه‌ر ته‌مه‌نی بایلۆجی هیچ ڕێگایه‌ك ناتوانێت ڕێگری بكات له ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی چونه ته‌مه‌ن.
ئه‌م پزیشكه له پۆدكاستی Lifespan وتویه‌تی" ڕێژه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی نینۆك ده‌كرێت ئاماژه‌یه‌كی زۆر ڕوون بێت له‌باره‌ی چونه ته‌مه‌ن،؟ هه‌رجارێك نینۆكه‌كانت كورت ده‌كه‌یته‌وه بیرت دێت كه‌ی كۆتا جار بووه ئه‌م كاره‌ت كردوه؟"
ئه‌م پزیشكه به پشت به‌ستن به چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت" پاش ته‌مه‌نی 30 ساڵی ڕێژه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی نینۆك %0.5 كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌كرێت گه‌شه و درێژبوونه‌وه‌ی نینۆكه‌كان ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ پیربوونی بایلۆجی واته ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ڕووی ته‌ندروستی خانه و شانه‌كان و توانای چالاكیان، نه‌ك ته‌نها ئه‌و ساڵانه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ری بردوه له‌پاش له‌دایكبوونی"
ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن نینۆكه‌كان لاواز ببن یان ڕه‌نگه‌كه‌یان ببێته زه‌رد و دره‌نگ درێژ ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین نیشانه له‌سه‌ر نینۆك ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ گرفتی ته‌ندروستی بۆنمونه، سپی بوونی نینۆك مانای كه‌مخوێنی و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و سست بوونی دڵ و به‌دخۆراكیه، زه‌رد بوونی نینۆك ئاماژه‌یه بۆ هه‌وكردنی كه‌ڕووی و نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی كوێره ڕژێنه‌كان.
دروستبوونی هێڵ له‌سه‌ر نینۆك نیشانه‌یه‌كی چونه ته‌مه‌نه و هه‌ندێكجار ئاماژه‌یه بۆ به‌دخۆراكی و نه‌خۆشییه‌كانی خود به‌رگری وه‌ك هه‌وكردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمی، چه‌مانه‌وه‌ی نینۆك و ته‌نكبوونی پێستی ژێر نینۆك نیشانه‌یه بۆ نه‌خۆشی سییه‌كان و هه‌وكردنی گه‌ده و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی نینۆكه‌كانتان جوان بێت و زوو درێژ ببێته‌وه باشتره ته‌واوكاری خۆراكی بایۆتین و ئاسن بخۆن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به چه‌ند مانگێكه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت"
PM:05:51:20/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه