‌دیارترین نیشانەکانی لا سەر ئێشە (شەقیقە) چییە؟

وێستگە ستایل-

شەقیقە یەکێکە لە جۆرە باوەکانی سەرئێشە کە بەهۆی تێکچوونی دەمارەکان و خوێنبەرەکان و ماددە کیمیاییەکان لە مێشکدا ڕوودەدات، وە زیاتر لە ئافرەتاندا ڕوودەدات، دكتۆر عه‌لی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار  له‌م بابه‌ته‌دا باوترین و دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شه‌قیقه‌ باسده‌كات.


شەقیقە لەوانەیە هەندێک یان هەموو ئەم نیشانانەی خوارەوەی لەگەڵدا بێت:

1-ئازارێکی مامناوەند تا توند لە لایەکی سەر.
2-سەرئێشە لەگەڵ هەستکردن بە ترپە یان لێدانی دڵ لە سەردا.
3-زیادبوونی توندی ئازار لە کاتی ڕاهێنانی جەستەیی.
4-هەستکردن بە هێڵنجدان لەگەڵ ڕشانەوە یان بەبێ ڕشانەوە.
5-هەستیاری بە ڕووناکی و ژاوەژاو.
6-ئازارەکە زۆر توندە کاریگەریی لەسەر کاری رۆژانە دەبێت
7-بەزۆری لە نێوان 4-72 کاتژمێردا دەخایەنێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت


PM:04:27:20/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌