چوار جۆری خۆراك كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش داده‌به‌زێنێت
وێستگە ستایل-
كۆلیسترۆڵ مادده‌یه‌كی مۆمییه له خوێندا و جه‌سته بۆ دروستكردنی خانه ته‌ندروسته‌كان و به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆن و ڤیتامین D، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش هۆكاره بۆ جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك.
ماریۆ ئۆرتیز پسپۆڕی بواری خۆراكه 4 جۆر خۆراكی دیاریكردوه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی خوێن داده‌به‌زێنن.
1- شۆفان:
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" شۆفان مادده‌ی بێتا گلۆكان ی تیادایه، خواردنی شۆفان یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌دات"
2- ئه‌ڤۆگادۆ:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك چه‌ند پسپۆڕێك له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا ئه‌نجامیانداوه و له گۆڤاری"كۆمه‌ڵه‌ی دڵ" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتوه خواردنی ئه‌ڤۆگادۆ یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵ ی خوێن ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ڤۆگاد ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌وری تاك ی ناتێر.
3-میوه:
میوه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی وه‌ك "سێ‌و و پرته‌قاڵ و شاتوو" ده‌وڵه‌مه‌ندن به په‌كتین، ئه‌وه‌ش ئه‌و جۆره ڕیشاڵه‌یه كه ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت.
4- تۆوی شیا:
ئه‌م پسپۆڕه باسی له‌وه كردوه "زیادكردنی تۆوی شیا بۆ سیستمی خۆراكی بژارده‌یه‌كی زۆر باشه، چونكه جۆرێك ڕیشاڵی جه‌لاتینی تیادایه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ده‌دات"
PM:09:41:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه