نیشانهكانی توشبوون به نەخۆشی غودەی سام
وێستگە ستایل-
غودەی دەرەقی ڕژێنێکی شێوە پەپوولەییە و دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل، کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی کە کاری ئەندامە جیاوازەکانی جەستە ڕێکدەخات. ئەگەر غودە چالاکی تێدا هەبێت ( بەرهەمهێنانی زۆری هۆرمۆن) ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی سووتانی چەوری و زیندەچالاکییەکی نائاسایی لە جەستەدا، و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک، دكتۆر شاخهوان پسپۆڕی ووردی نەشتەرگەری قەڵەوی و هەرس و جگەر لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری خستۆته ڕوو و باسیكردوه.
نیشانە کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی غودەی دەرەقی سام:
1-دڵەڕاوکێ و گۆڕانی باری دەروونی و کێشەی خەوتن.
2-دابەزاندنی کێش
3-هەستکردن بە ماندوێتی و ناڕێکی لێدانی دڵ.
4-زۆر ئارەقکردنەوە و هەستکردن بە گەرمی.
5-دەست لەرزین.
6-ئاوسانی قاچەکان.
7-ئاوسانی ناوچەی مل و قوڕگ وا دەکات قووتدانی خۆراک قورس بێت.
ئەگەر بۆت دەرکەوت کە ئەم نیشانانەت هەیە، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت چونکە ئەگەر نەخۆشییەکە چارەسەر نەکرا، لەوانەیە مەترسیدار بێت و نیشانەی ناڕەحەتی لێبکەوێتەوە.
PM:05:50:11/02/2025
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه