چارەسەری مایەسیری بە لێزەر
وێستگە ستایل-
چارەسەری لەیزەر بۆ هەموو کەسێک و بۆ تەمەنی جیاواز و بۆ هەردوو ڕەگەز گونجاوە چونکە چارەسەری لەیزەر بێ نەشتەرگەری دەکرێت بۆیە زیانەکانی ئەم چارەسەرە کەمترە لە چارەسەرەکانی تر، دكتۆر ئارام پسپۆری نەخۆشییەکانی گەدە لهم بابهتهدا باسیكردوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت"چارەسەرەکە لە ڕێگەی کوونێکی بچووکەوە دەکرێت، بۆرییەکی بچووک دەخرێتە ناو ئەو کوونە بچووکەوە بە مەبەستی گەیاندنی تیشکێکی لەیزەر بۆ ئەو خوێنبەرانەی کە دەبنە هۆی مایەسیری ئەمەش دەبێتە هۆی بەرێشاڵبوونی خانەکانی ئەو خوێنبەرانە، ئەوەش دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی یاخود داخستنی ئەو خوێنبەرانە بەبێ ئەوەی ئازارێکی بەرچاوی هەبێت."
سوودەکانی ئەم چارەسەرە:
- ئازاری کەمە و پێویست بە مانەوە ناکات لە نەخۆشخانە
-نەخۆشەکە ماوەیەکی کەمتری پێویستە بۆ چاکبوونەوە و گەڕانەوە بۆ چالاکی ڕۆژانە
- بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەرییەکی زۆر ووردە، کاریگەری لەسەر شانەکانی دەوروبەری نییە و هیچ زیانێکی پێ ناگەیێنێت
-کەمکردنەوەی چانسی هەوکردنی کۆم
PM:03:30:21/01/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه