‌نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری هەوکردنی غودەی دەرەقی ڕیدل

وێستگە ستایل-

هەوکردنی غودەی دەرەقی ڕیدل، نەخۆشییەکی زۆر دەگمەنی هەوکردنە و بەڕێژەی یەک لە هەر سەد هەزار کەسێک تووشی ڕژێنی غودەی دەرەقی دەبێت و بەزۆری لە ئافرەتانی تەمەنی نێوان 30-50 ساڵیدا ڕوودەدات، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ باسده‌كات.

1-دەبێتە هۆی  ڕیشاڵبوونی توندی ڕژێنی غودەی دەرەقی و ئەندامە گرنگەکانی دەوروبەری، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە ماسولکەکانی مل و دەمارەکان و بۆرییەکانی خوێنەوە بچەسپێن.  وەک بارستەیەکی زۆر ڕەق لە بەشی پێشەوەی ملدا دەردەکەوێت کە وردە وردە قەبارەکەی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی کێشەی هەناسەدان و قووتدان.

2-ئەم نەخۆشییە بەزۆری دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تایرۆکسین و کالیسیۆم لە خوێندا.هۆکاری ئەم حاڵەتە نادیارە، بەڵام پێدەچێت بەشێک بێت لە تێکچوونی سیستەمی بەرگری لەش کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندنی یان( ڕیشاڵبوونی) گشتی بە چەند ئەندامێکی لەش.

3-ئەم حاڵەتە بە گشتی بە دەرمان چارەسەر دەکرێت چونکە ڕژێنی غودەی دەرەقی بە تەواوی فایبرۆسس بووە لەگەڵ ئەندامە گرنگەکانی دەوروبەری، بەجۆرێک کە ناتوانرێت لێیان جیا بکرێتەوە.

4-ڕەنگە نەشتەرگەری تەنها بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر بۆری هەوا و سورێنچک بەکاربهێنرێت، هەروەها بۆ وەرگرتنی نمونەی شانە لە ڕژێنەکە بۆ مەبەستی دەستنیشانکردن.

5-چارەسەر بە پێدانی ئەو دەرمانانە دەکرێت کە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە هەوکردنەی بەرگری لەش، هەروەها ئەو دەرمانانەی کە جێگەی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی و کالیسیۆم دەگرنەوە.


PM:02:48:13/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌