‌پزیشكێك: له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ منداڵان ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت

وێستگە ستایل-

گه‌وره‌ به‌رپرسانی پزیشكی له‌ به‌ریتانیا پرۆفیسۆر"كریس ویتی" ئاگای ده‌دات له‌و هۆكارانه‌ی‌ واده‌كات ته‌مه‌نی منداڵان كه‌م بێت، له‌وانه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ خۆراكی ناته‌ندروست و زۆربوونی ڕیكلام بۆ ژه‌مه‌ خێراكان.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ پرۆفیسۆر ویتی ئه‌نجامیداوه‌ ئاگاییه‌ به‌و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌م له‌و دۆخه‌ بخۆن كه‌ ئێستا هه‌یه‌، چونكه‌ خواردنی پڕ چه‌وری و شه‌كر و خوێ زۆر بڵاوبۆته‌وه‌، ژه‌مه‌ ته‌ندروسته‌كان دوو هێنده‌ی‌ ژه‌مه‌ ناته‌ندروسته‌كان گرانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ ئه‌م ژه‌مانه‌ بكڕن كه‌ ته‌ندروسته‌.

ویتی ده‌ڵێت"ده‌كرێت گۆرانكاری ڕێچه‌شكێن بكرێت له‌ڕێی دانای ئامانج بۆ فرۆشتنی خۆراكی ته‌ندروست و دانانی باجی زۆر له‌سه‌ر خۆراكه‌ ناته‌ندروست و زیانبه‌خشه‌كان، هاوكات مه‌رج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان دابنرێت كه‌ خۆراك ده‌هێننه‌ وڵاته‌كه‌وه‌"

ده‌شڵێت"ئه‌مه‌ مانای وایه‌ ته‌ندروستی منداڵ و خێزانه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و خواردنانه‌ی‌ ده‌یخۆن، ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كسانی به‌سه‌ر وڵاتاندا بڵاوبۆته‌وه‌ و ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ باری داراییان باش نییه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی سیستمی خۆراكی ناته‌ندروستن به‌راورد به‌و خێزانانه‌ی‌ باری داراییان باشتره‌ و بژارده‌ی‌ خۆراكی ته‌ندروستیان زیاتر له‌به‌رده‌ستدایه‌"


PM:03:21:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌