‌‎نوستن لە ماوەی دووگیاندا

وێستگە ستایل-

لە ماوەکانی سەرەتای دووگیاندا ھۆرمۆنی پرۆجیسترۆن زیاددەکات بەتایبەت لە سێ مانگی یەکەمی دووگیاندا ئەمەش ھەستی خەوالووی و ھیلاکی ویستی خەوتن زیاد دەکات لە خانمی دووگیاندا ، وە پێویست دەکات خەوتنت لەم ماوەیەی دووگیانیدا لە ٧ بۆ ٩ کاتژمێر کەمتر نەبێت لەپال ھەبوونی خەوی کەم کەم لە رۆژدا.

‎‎دکتۆرە هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون ده‌ڵێت"بەلام ھەندێک لە نیشانەکانی دووگیانی رەنگە خه‌و نارێک بکات و رێگر بێت لە ھەبوونی خەوێکی ئارام لەوانە: دڵتێکەڵھاتن ، ھەستان بۆ میزکردن ، ئازاری جەستەیی وەک ئازاری مەمکەکان و ئازاری پشت و ئازاری پێیەکانت ، جوولەی کۆرپەکەت ، ھەستکردن بە کزانەوەی گەدەو سورێنچک بەھۆی گەرانەوەی ترشەڵۆک، ھەبوونی گرژی لە مندالداندا ، ھەناسەگرانی. ھەموو ئەمانە دەکرێت کاربکاتە سەر ئاسودەی نوستنت و بێزارت بکات"

ده‌شڵێت" زۆر گرنگە کە کە شێوازێکی دروستی نوستن ھەڵبژێریت لە ماوەی دووگیانیدا بۆیە ھەوڵبدە لەسەرتەنیشت بخەویت ودوورکەوەرەوە لە خەوتن لەسەر پشت چونکە دەکرێت منداڵدانت پەستان بکاتە سەر بربرەکانی پشتت، بەلام با ئاسایی بێت لات گەر ھەستایت وبینیت لەسەر پشتیت، ھەولبە جێگاکەت نەرم بێت و پالپشتی بۆ خۆت دروست بکە بە بەکارھێنانی سەرین، دەتوانیت سەرین لە نێوان ڕانەکانتا دابنێت و پاڵپشتی سکتی پێبکەیت."







PM:12:22:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌