‌ئه‌م خواردنه‌ هۆكاره‌ بۆ زوو ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ADHD

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی ADHD چەندین نیشانەی هەیە کە دەبێتە هۆی ناسینەوەی نەخۆشییەکە و بیزارکردنی کەسانی چواردەور و لەکارکەوتنی منداڵەکە، دكتۆر نزار سەرۆکی بەشی پەرستاریی منداڵان لە زانکۆی هەولێری پزیشکی له‌م بابه‌ته‌دا ئاگای ده‌دات زۆرخواردنی شەکری سپی و شیرینییەکان و دەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵەیی.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"خواردنی شەکر هۆکارێک دەبێت بۆ خراپتربوون و زوودەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵەیی و کەمیی سەرنج ADHD"
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش هۆکار دەبێت بۆ ئەم نیشانانە؛
1- فرەجووڵە
2- زۆرقسەکردن
3- هاوارکردن
4- کەمبوونەوەی سەرنج {تەرکیز}
5- بێئارامی
6- بیرچوونەوە
7- نەبوونی ئۆقرە و کەمدانیشتن
8- جێبەجێنەکردنی ئەرکەکان


PM:09:04:20/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل