نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ له خوێندا
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه نیشانه‌یه‌كی نائاسایی ئاگای ده‌دات له مه‌ترسی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆل له خوێندا و ئه‌مه هاوشێوه‌ی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره.
جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێویستی به بڕێكی دیاریكراو له كۆلیسترۆل هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاربكات، به‌ڵام به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆل زیاتر له ئاستی خۆی واده‌كات له ملوله‌كانی خوێندا كۆببێته‌وه به‌هۆیه‌وه ملوله‌كانی خوێن ده‌گیرێت و ئه‌وه‌ش ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی خوێن بگاته ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته.
زۆر كه‌س هه‌تا پشكنینی خوێن ئه‌نجام نه‌ده‌ن نازانن ئاستی كۆلیسترۆل له خوێنیاندا به‌رزه، به‌ڵام پێده‌چێت ته‌ماشاكردنی نینۆكه‌كانت هه‌نگاوێكی ئاسان بێت بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆل له خوێنتدا گه‌یشتۆته چ ڕادده‌یه‌ك.
دكتۆره مۆنیكا واسرمان ده‌ڵێت"جه‌سته‌مان ده‌بێت زه‌نگی مه‌ترسیدار لێبدات كاتێك ده‌گاته ئه‌و دۆخه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆل جه‌سته زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێنادات، زۆر بێده‌نگه و ئه‌سته‌مه دیاری بكرێت به‌بێ پشكنین"
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات" تاریك بونی ڕه‌نگی نینۆك یه‌كێكه له‌و نیشانه ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا، ئه‌مه ته‌نها له نینۆكه‌كانی ده‌ست ده‌رناكه‌وێت به‌ڵكو له نینۆكی په‌نجه‌كانی پێدا هه‌مان نیشانه هه‌یه"
باشترین هه‌نگاوه‌كان بۆ دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن:
1- دوور كه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌ی چه‌وری تێری تیادایه
2-خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و هه‌مه‌چه‌شن و ده‌وڵه‌مه‌ند به میوه و سه‌وزه و چه‌ره‌س و ئه‌وانه‌ش كه چه‌وری ته‌ندروستی تیادایه.
3-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌به‌رده‌وامی.
4-دوركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره.
PM:08:55:20/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه