‌پزیشكێك: به‌هیچ جۆرێك ئامێری شێلان بۆ ئه‌م به‌شه‌ی‌ جه‌سته‌ به‌كارمه‌هێنن

وێستگە ستایل-

پزیشكه‌كان مه‌ترسی به‌كارهێنانی ئامێری شێلان یان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی جه‌سته‌ خستۆته‌ ڕوو، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تیك تۆك كاتێك ئافره‌تێك باس له‌ڕێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ئامێری شێلان.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا پزیشكێك ئاگای ده‌دات له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی ئامێری شێلان بۆ مل،دكتۆر جۆ پزیشكه‌ باس له‌و مه‌ترسییه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی شێلانی مله‌وه‌ مرۆڤ توشی ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ له‌ ملدا ملوله‌ی‌ خوێن و به‌هۆیانه‌وه‌ خوێن بۆ مێشك ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" ئه‌و له‌رزانه‌ی‌ به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه‌ دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ زیان به‌ ملوله‌ی‌ خوێن بگه‌یه‌نێت و مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك زیاد بكات"

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئازاری مل یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ باوانه‌ی‌ زۆر كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، پسپۆڕان ئه‌گه‌رچی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئازاری ئه‌م به‌شه‌ی‌ له‌ش كاتییه‌ و ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ر ئازار شكێن یان پارچه‌ی‌ گه‌رم یان سارد به‌كاربهێنن و بیخه‌نه‌ سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه‌.


PM:08:09:20/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل