‌كه‌ی‌ سوڕی مانگانە ده‌ستپێده‌كات؟

وێستگە ستایل-

سوڕی مانگانە ئاسایی دەستپێدەکات لە کاتی گەیشتن بە تەمەنی ھەرزەکاری واتە لە تەمەنی ١١-١٢ ساڵی، بەڵام دەکرێت دەستپێبکات لە پێش یاخود لەدوای ئەو تەمەنەوە واتە لە نێوان ٩-١٦ ساڵی. 

دکتۆرە هودا پزیشكی  نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون  ده‌ڵێت" لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێکردنی سوڕی مانگانە لە کچێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕێت. وە لەگەڵ دەرکەوتنی ھەندێک نیشانە لە کچاندا دەستپێکی سوڕی مانگانە نزیک دەبێتەوە لەوانە: گەشەی مووی جەستە، گەورەبوونی قەبارەی مەمکەکان، دەردراوی زێی سپی. "

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"دەکرێت دەستپێکی سوڕی مانگانە  چەند دڵۆپێکی خوێنی کەم بێت، وە نێوانی ھەر سوڕێکی مانگانە دەکرێت ٢٨-٣٠ ڕۆژ بێت، بەڵام لە سەرەتاکانی سوڕی مانگانەدا دەکرێت ٢١-٤٥ ڕۆژ لە نێوان بێت، دەکرێت ماوەی نێوان دوو سوڕی مانگانە زیاتر بێت لە ئاسایی  لە ماوەکانی سەرەتادا، وە دەکرێت تا نزیکی ٦ ساڵێک  پێویست بێت بۆ ڕێکبوونەوەی سوڕەکە، ئاسایی ماوەی ھەر سوڕێکی مانگانە ٢-٧ ڕۆژە بەڵام لە ماوەکانی سەرەتادا دەکرێت ٣-٥ ڕۆژی بێت."


AM:08:46:06/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌