زۆر خواردنی هێلكه مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
هێلكه یه‌كێكه له پێكهاته خۆراكیه گرنگه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ڤیتامین و كانزا، سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت به‌ڵام زۆر خواردنی هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ستیاری و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
بابه‌تێك كه گۆڤاری "Times of India" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێلكه ژه‌مێكی پڕ له پرۆتین و ڤیتامین، له‌ڕابردودا قسه زۆر ده‌كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی هێلكه ته‌ندروسته یان نا، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه خواردنی هێلكه چه‌ندین سودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه به‌ڵام زیاده ڕه‌وی له خواردنیدا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات به‌هۆی هه‌بونی بڕێكی زۆر كۆلیسترۆڵ و چه‌وری تێر تیایدا.
هاوكات زۆر خواردنی هێلكه زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری زیادبوونی غازاتی ناوسكه و سكچون و ئازاری گه‌ده و هه‌رسی گه‌ده قورس ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به هه‌ستیاری زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ.
له‌سپێنه‌ی هێلكه‌دا پرۆتین نییه و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئاستی كۆلیسترۆلی خوێنت به‌رزه ئه‌وه باشتر وایه جێگره‌وه‌ی هێلكه بخورێت.
PM:09:18:05/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه