وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاگای ده‌ده‌ن له زیان و مه‌ترسییه‌كانی وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرفتی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی"میدیكال ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا فیریند سۆمه‌رز، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له مایۆ كلینیك وتویه‌تی" وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا هۆكاره بۆ گرفتی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه"
به‌هۆی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی قوڕگه‌وه بۆری هه‌وا ده‌گیرێت، كه‌سه‌كه له‌كاتی نوستندا هه‌ناسه‌دانی ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه زمان به‌ره‌و به‌شی دواوه‌ی قوڕگ شل ببێته‌وه به‌وه‌ش بۆری هه‌ناسه ده‌گیرێت و واده‌كات كه‌سه‌كه بپرخێنێت، ئه‌مه واده‌كات ئاستی چوونی ئۆكسجین بۆ خوێن 70-60% كه‌م ببێته‌وه و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گاته 95-100 ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش ببێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ"
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كه‌سانه بریتیه له" كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی زیادده له‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشی زیادده‌ی له‌شیان ده‌ناڵێنن، بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت ئامێری تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دان به‌كاردێت، یان پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت له قوڕگدا جێگیر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوڕگ كراوه‌بێت، دووركه‌وتنه‌وه له نوستن له‌سه‌ر پشت بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێگری كردنه له وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا"
PM:04:04:17/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه