‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری کونبونی تۆڕەی چاو

وێستگە ستایل-

کونبونی تۆڕەی چاو کاتێک ڕوودەدات کە تۆڕەی چاو کونێک دروست بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دڕانی تۆڕەی چاو، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر باسده‌كات.

هۆکارەکان:
1-پیربوون.
2-برینداربوونی چاو یان زەبر.
3-نزیکبینی توند.
4-نەشتەرگەری چاو.
5-مێژووی خێزان.
6-نەخۆشی شەکرەی چاو.
 
نیشانەکان:
1-چرپەی ڕووناکی لە بینیندا.
2-کاڵبوونەوەی بینین.
3-کاریگەری سێبەر لە سەرانسەری بواری بینینەکەتدا.
 
چارەسەر:
نەشتەرگەری لەیزەر یان چارەسەری بەستن(کرایۆپێراپی) بۆ گرتنی کونەکە، لەم پرۆسەیەدا تیشکی لەیزەر بۆ شوێنی کونەکە ئاراستە دەکرێت بۆ داخستنی کونەکە(پرۆسەیەک هاوشێوەی سووتاندن)، ئەم ڕێکارە لە ژێر بێهۆشکردنی ناوچەیی ئەنجام دەدرێت، نەخۆشەکەش پێویستی بە ماوەی درێژخایەنی چاکبوونەوە نییە دوای نەشتەرگەرییەکە.

چارەسەری خێرا زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی بینین.


PM:07:40:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌