هۆكاره‌كانی دروستبوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ سوری بچووك له‌سه‌ر پێست
وێستگە ستایل-
چونه ته‌مه‌ن و دروستبوونی زیپكه و سوتان به‌هۆی تیشكی خۆر گۆڕانكاری له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات، دروستبوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێست په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراوه‌وه.
خاڵی سووری بچوك یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته بڵاوانه‌ی له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م نیشانانه ئاساییه و هیچ پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
جیسی تشیۆنگ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته ده‌ڵێت" ده‌ركه‌وتنی خاڵی بچووكی ڕه‌نگ سوور له‌سه‌ر پێست حاڵه‌تێكی ته‌واو ئاساییه و پێی ده‌وترێت وه‌ره‌می ملوله‌ی خوێنی گێلاسی، ئه‌م گرفته مه‌ترسیدار نییه، پێكهاتوه له كۆمه‌ڵێك ملوله‌ی خوێن ئه‌گه‌ر زیانی پێبگات خوێن به‌ربوون تیایدا ڕووده‌دات و ده‌كرێت له‌هه‌رشوێنێكی جه‌سته ده‌ربكه‌وێت و زیاتر له‌سه‌ر سنگ و سك و پشت و قۆڵ و قاچ ده‌رده‌كه‌وێت"
هادلی كینگ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته ده‌ڵێت" دروستبوونی ئه‌م جۆره خاڵه ڕه‌نگ سووره له‌سه‌ر پێست هۆكارێكی دیاریكراوی نییه، به‌ڵام هه‌ندێكجار بۆماوه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خاڵه له‌سه‌ر پێست، باشتر وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ماڵه‌وه ده‌ستكاری نه‌كرێت و له‌كاتی پێویستدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن"
AM:08:16:12/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه