‌چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر پێکووتەی ئەنفلۆنزای وەرزی

وێستگە ستایل-

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا ( CDC ) پێشنیاری کوتانی وەرزی ئەنفلۆنزای ساڵانە دەکات بۆ هەموو کەسێک کە تەمەنی ٦ مانگ یان زیاترە, و هۆکارێکی پزیشکی نییە ئەوتۆی نییە بۆ لێنەدانی، دكتۆر نەوشاد پسپۆریی پزیشکیی خێزانی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.
 
پێکووتەی ئەنفلۆنزا بە نزیکەی شەش مانگ لە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت کە لە مانگی ئەیلول یان تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک پێش هاتنی وەرزی زستان لێدەدرێت.
 
بۆ گرووپێکی تایبەتی هاوڵاتییان کە ئەگەری تووشبوون بە ئەلفلۆنزایان زیاترە، پێوسیتترە پێکووتەکە وەربگرن لەوانە: 
1-ژنانی دووگیان
2- منداڵانی تەمەن ٦ مانگ تا ٥ ساڵ
3- ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە
4- ئەو کەسانەی کە حاڵەتی پزیشکی تایبەت و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و ڕێڕەوی هەناسەدان و ڕەبوو و نەخۆشه شەکرە. 
5- وە هەروەها کارمەندانی تەندروستی بەهۆی بەرکەوتەیان بەم ڤایرۆسە زیاترە لە کەسانی تری ناو کۆمەڵگا. 

هیچ ڤاکسینێک 100% کاریگەر نییە، بەڵام ئەو کەسانەی کە پێکووتەی ئەنفلۆنزاوەرگردەگرن ئەگەری تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزا کەمترە، یاخوود کە کەسەکە تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت بە ئەگەرێکی زۆرەوە  نەخۆشییەکە سووکتر دەبێت لەوەی کە کوتانت بۆ نەکرابێت.


PM:06:18:07/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌