‌نیشانه‌كانی مه‌ینی خوێن

وێستگە ستایل-

زاره‌وه‌ی‌ مه‌ینی خوێن كاتێك به‌كاردێت كه‌ خوێن شێوه‌ی‌ تۆپه‌ڵی وه‌رگرتبێت له‌ ملوله‌كانی خوێندا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات ته‌نانه‌ت مرۆڤ هه‌تا قۆناغی مردن ده‌بات.

دكتۆره‌ ئانا پیریۆكۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌ینی خوێن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و له‌ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ خوێنه‌ ئه‌گه‌ری گیرانی ملوله‌ی‌ خوێنی هه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خوێن وه‌ك پێویست ناگات به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ یان مێشك زیاد ده‌كات"

ئه‌م پزیشكه‌ له‌باره‌ی‌ نیشانه‌كانی مه‌ینی خوێن ده‌ڵێت" ئاوسانی پێ و قاچ و په‌له‌كانی خواره‌وه‌ به‌گشتی و هه‌بوونی ئازار له‌ ماسولكه‌ی‌ قاچدا، یان هه‌بوونی ئازار به‌شێوه‌ی‌ ترپه‌ له‌ پێ و قاچ و ئه‌ژنۆ و به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای ئه‌م به‌شه‌ی‌ جه‌سته‌ كه‌ تۆپه‌ڵبوونه‌كه‌ تیایدا دروست بووه‌، هاوكات به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی هۆمۆسیستین و گۆڕانی ته‌ركیزی هه‌ندێك ئه‌نزیم له‌ جه‌سته‌دا"

چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ به‌ڕێگای جیاوازه‌، له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ بۆ لابردنی.


PM:05:37:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 22080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌