چوار هۆكار واده‌كات جه‌ڵده‌ی دڵ له‌ناو گه‌نجاندا زیاد بكات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕێژه‌ی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ له‌ناو گه‌نجان له ئه‌مه‌ریكا زیادی كردوه، به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-44 ساڵدایه و له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 2019- 2023.
پزیشكه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بزانن، بۆ ئه‌وه‌ش چوار هۆكاریان دیاریكردوه واده‌كات ڕێژه‌ی جه‌ڵده‌ی دڵ له‌ناو گه‌نجاندا زۆربێت.
ئه‌ندرۆ مۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له زانكۆی كۆلۆمبیا تایبه‌ت به پێگه‌ی"یاهوو لایف" وتویه‌تی" زیادبوونی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ناو گه‌نجان به‌راورد به به‌ته‌مه‌كان وایكردوه ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه زۆربێت"ئه‌مه‌شی په‌یوه‌ندیدار كردوه به ستایلی ژیانكردن و ڕه‌فتاری خواردن، به‌جۆرێت زۆر كه‌س ئێستا ژه‌مه خێراكان زیاتر ده‌خۆن به‌راورد به ژه‌می ته‌ندروست.
هاوكات سیستمی خۆراكی كوالیتی خراپ و ستایلی ژیانی ته‌مه‌ڵانه كه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌ن واده‌كه‌ن په‌ستانی خوێن زۆر به‌رز بێت و دڵ و ملوله‌كانی خوێن لاوازبێت.
په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵهه‌بووه و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دڵی زیاتر كرد، له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا %30 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به جه‌ڵده‌ی دڵ مردوون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 44 ساڵدا بووه.
گرنگی نه‌دان به ته‌ندروستی و خۆپارێزی واده‌كات گه‌نجان زیاتر توشی به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره ببن، كۆتا هۆكاریش زیادبوونی ڕێژه‌ی كێشانی جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی و زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێی په‌یوه‌ندیدار به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سوڕی مانگانه له خانماندا و تێكچونی هۆرمۆنه‌كان مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كه‌ن.
PM:09:26:03/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه