نیشانهكانی لەکارکەوتنی جگەر
وێستگە ستایل-
لەکارکەوتنی جگەر نەخۆشییەکە کە لە ئەنجامی دابەزینی توندی كاری جگەرەوە دروست دەبێت بەهۆی برینداربوون یان بەڕیشاڵبوونی بەشێک یان هەموو خانەکانی جگەر، دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا باوترین نیشانهكانی لهكاركهوتنی جگهر باسدهكات.
-ئەو نیشانانەی ڕەنگە ئاماژە بن بۆ لەکارکەوتنی جگەر:
1-لاوازی.
2-نەمانی ئارەزووی خواردن.
3-هێڵنجدان و دابەزینی کێش.
4-ڕشانەوە بەتایبەت دوای خواردنی ژەمێکی چەور
5-ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سک.
6-لاوازی ماسولکەکان.
7-خوێنبەربوون لە سورێنچکەوە کە لە شێوەی ڕشانەوەی خوێن یان پیسایی ڕەش دەردەکەوێت و ئەم نیشانەیە مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دروست دەکات لە ئەنجامی بەرزی فشاری خوێنی خوێنهەرەکانی جگەرەوە ڕوودەدات.
8-هەڵئاوسانی زۆر لە سکدا کە ڕێگری لە جوڵە و هەناسەدان دەکات لە ئەنجامی کۆبوونەوەی شلە لە سکدا هەروەها لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنی خوێنهەرەکانی جگەرەوە
9-تێکچوونی خەو.
10-سەرلێشێواوی و لەرزین و لەدەستدانی هۆشیاری و بوورانەوە
11-زەردوویی و زەردبوونی سپێنەی چاو و پێست.
12-خورانی هەموو جەستە بە بەردەوامی
PM:05:01:01/09/2024
ئهم بابهته 1964
جار خوێنراوهتهوه