ناوبینینی کۆلۆن چییە؟
وێستگە ستایل-
ناوبینینی کۆلۆن (نازوری کۆلۆن یان کۆلۆنۆسکۆپی) ڕێکارێکی پزیشکییە کە تیایدا نازور بەکاردەهێنرێت، کە بریتییە لە بۆرییەکی درێژ و تەنک و نەرم کە کۆتاییەکەی کامێرای ڤیدیۆیی و ڕووناکییەکی بچووکەوە پێوەیە، دکتۆر دیاری پزیشکی پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
ناوبینینی کۆلۆن یارمەتیدەرە بۆ بینینی تەواوی ناوپۆشی ناوەوەی کۆلۆن (ڕیخۆڵە ئەستورە یان کۆم)، هەروەها دەتوانرێت بۆ پشکنینی کۆتا بەشی ڕیخۆڵە باریکە بەکاربهێنرێت. لە کاتی ناوبینینی کۆلۆندا، هەوکردن، برینی کۆلۆن و هەر گەشەیەکی نائاسایی لە ناوپۆشی کۆڵۆندا دەستنیشان دەکرێن. هەروەها دەتوانرێت نمونەی شانە نائاساییەکانی کۆڵۆن وەربگیرێت بۆ پشکنین
کەی ناوبینینی کۆلۆن ئەنجام دەدرێت؟
هۆکارەکانی ئەنجامدانی ناوبینینی کۆلۆن
ناوبینینی کۆلۆن بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن بەکاردەهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانی تری کۆڵۆن بەکاربهێنرێت، لەوانە:
-نەخۆشی کرۆن.
-هەوکردنی بریناوی کۆڵۆن.
-هەروەها دەتوانرێت ئەو گۆشتە زیادانەی کە لە ڕیخۆڵەدا دەردەکەون، لە کاتی ناوبینینی کۆلۆندا لاببرێن.
-بوونی هۆکاری مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن وەک (مێژووی خێزانی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن ، تەمەن سەروو ٥٠ ساڵ)
PM:06:40:31/08/2024
ئهم بابهته 1160
جار خوێنراوهتهوه