یەکی ئاب، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی سییەکانه
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی سییەکان یەکەم هۆکاری مردنی مرۆڤە بە شێرپەنجە لە جیهاندا، لە سەدا نەوەدی هۆکاری شێرپەنجەی سییەکان بە هۆی جگەرە کێشانەوەیە.
دكتۆر زانیار پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی دهڵێت" ئهم نهخۆشییه ساڵی 1946 دۆزراوەتهوە بێ هیچ پێچ و پەنایەک کە جگەرە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی سییەکانە، پزیشکان وایان دەزانی ئیتر چیتر مرۆڤ جگەرە ناکێشێت، بەڵام وا نەبوو، تەنانەت ژنانیش لە جیهاندا گیرۆدەی شێرپەنجەی سییەکان بوون بەهۆی خووی جگەرە کێشان کە زیادی کردووە لە نێوان ئەوانیشدا.
ئەو کەسانەی کە جگەرەش تەرک دەکەن، کەمتر تووشی شێرپەنجە دەبن لە چاو ئەوانەی بەردەوامن لە جگەرە کێشان، بەڵام هێشتا هەر زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن لە چاو ئەوانەی هەرگیز نەیان کێشاوه بۆیە گرنگە لە هەموو تەمەندا هەرگیز جگەرە نەکێشیت.
هۆکاری دیکەی دەگمەنیش هەیە بۆ تووش بوون بە شێرپەنجەی سییەکان جگە لە جگەرە، لەوانە:
1-دووکەڵی کارگە و ماددە کیمییایەکان کە هەڵم دەکەن
2-ژینگە پیس بوونی ناو شارەکان بە دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان و بە دووکەڵی جگەرەی دەستی خەڵکی دیکە.
3-هۆکاری بۆماوەییش هەیە.
شایەنی باسە، چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان زۆر باش پێشکەوتنی بینیوە لە کاتێکدا جاران بە ئەستەم چارەسەر دەکرا، بەڵام چارەسەرەکانیش ئاسان نین
PM:05:23:01/08/2024
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه