هەشت هۆکاری توشبون بە شێرپەنجەی سییەکان
وێستگە ستایل-
شێرپەنجەی سییەکان یهكێكه له نهخۆشییه مهترسیدارهكان بهڵام دەتوانین خۆمان بپارێزین لە زۆربەی ئەو هۆکارانە، دکتۆر ئارام پزیشكی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا باوترین هۆكارهكانی توشبوون بهم جۆرهی شێرپهنجه باسدهكات.
1-جگەرەکێشان: جگەرەکێشان، لە 10 کەسی توشبوو بە شێرپەنجەی سی، 8 بۆ 9 کەسیان جگەرەکێشن. وازهێنان لە جگەرەکێشان گرنگترین هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی.
2- دەرکەوتنی بەردەوامی کەسانی ساغ بە کەسانی جگەرەکێش(هاوەڵی جگەرەکێش). گرنگە کە لە ژینگەی بێ دووکەڵدا بژین و کار بکەین.
3- گازی ڕادۆن: ەرکەوتنی بە گازی ڕادۆن، کە زیاتر لە بیناکاندا کۆدەبێتەوە و گازێکی تێشکدەرە. پشکنینی ماڵەکەت بۆ ئاستی ڕادۆن و چارەسەرکردنی ئەگەر پێویست بکات دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.
4- بەرکەوتن بە ماددەکانی ناو ژینگە لە هەندێک ئیش وکاردا وەکو ئەو شوێنانەی ئیش کە ماددەی ئەسبێستۆس، ئارسنیک، کرۆمیۆم، نیکڵ بەکادرێنن. بەکارهێنانی کەرەستەی پاراستنی گونجاو لە کاتی کارکردن لەگەڵ ئەم ماددانە زۆر گرنگە.
5- پیسبوونی هەوا: ئەو شارانەی زیاتر پیسە ئاووهەواکەیان ، شێرپەنجەی سییەکان زیاترە. هەوڵدان بۆ ژیان لە ناوچەیەکی کەمتر پیسبوودا یان کەمکردنەوەی کاتی دەرەوە لە ڕۆژە پیسەکاندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت.
6- هۆکاری جینی: ئەگەرچی ناتوانین هۆکارە جینییەکان بگۆڕین، بەڵام ئاگاداربوون لە مێژووی خێزانی دەتوانێت یارمەتی پشکنینی پێشوەختە بدات.
7- چارەسەری تیشک: ئەگەر پێویستت بە چارەسەری تیشک هەیە، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە دەربارەی چۆنیەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
8- مێژووی خێزانی: ئەگەر مێژووی خێزانیت هەیە بۆ شێرپەبجەی سییەکان، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە دەربارەی پشکنینی زووتر.
PM:02:53:31/07/2024
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه