به‌هۆی خواردنی گۆشتی مار ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
ماری ده‌ریای بر‌ژاو یه‌كێكه له‌و ژه‌مه هاوینیانه‌ی له وڵاتی ژاپۆن ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره، خواردنی ئه‌م ژه‌مه بۆته هۆی مردنی ئافره‌تێك و نه‌خۆشكه‌وتنی 140 هاوڵاتی.
شینجی كانیكۆ به‌ڕێوبه‌ری كۆگای"كیكیۆ" له یۆكۆهاما كه كاتژمێرێك له تۆكیۆوه دوره داوای لێبوردنی له‌و كه‌سانه كردوه كه به‌هۆی خواردنی ئه‌م گۆشته‌وه توشی سكچوون و ڕشانه‌وه بوون.
كانیكۆ له لێدوانێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی وتوه"ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 90 ساڵ به‌هۆی خواردنی گۆشتی مار كه له كۆگاكه‌ی ئه‌وان كڕیویه‌تی گیانی له‌ده‌ستداوه بۆ ئه‌مه‌ش پرسه‌ی خۆی ڕاگه‌یاندوه"
گۆشتی مار له چێشتخانه‌كانی ژاپۆن به ستایلی"كابایاكی" نه‌ریتی ئاماده ده‌كرێت، ده‌برژێندرێت و پاش ئه‌وه چینێك سۆسی سۆیا و شه‌رابی برنج ده‌كرێت به‌سه‌ریا.
گۆشتی ماسی ده‌ریا له جیهاندا ئاره‌زووی زۆری له‌سه‌ره، ئه‌و گۆشته‌ی به‌م دواییانه بۆته هۆی مردن و نه‌خۆشی پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه جۆرێك به‌كتریای له‌سه‌ر بووه.
چێشتخانه‌ی ئه‌یسیسادا كه ده‌كه‌وێته وڵاتی تۆكیۆوه به‌رپرسه له ئاماده‌كردنی گۆشتی ماری ده‌ریا و فرۆشتنه‌وه‌ی به هاوڵاتیان.
AM:09:21:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوه‌ته‌وه