‌به‌خوله‌كێك پشكنینی شێرپه‌نجه‌ بۆ خۆت بكه‌

وێستگە ستایل-

زیاتر له‌ 30 ناوچه‌ له‌سه‌ر و ملدا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان تیایدا گه‌شه‌ بكات، ده‌كرێت چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ بێت بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك سه‌نته‌ری  Oracle تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سه‌ر و مل له‌ به‌ریتانیا OHNCUK بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكنینێكی ئاسان بكرێت كه‌ ماوه‌ی‌ 60 چركه‌ ده‌خایه‌نێت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانن پشكنینێكی ئاسان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن توشی شێرپه‌نجه‌ بوون یان نا.

بۆ ئه‌م پشكنینه‌ پێویستت به‌ ئاوێنه‌یه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ و ڕوناكیه‌كی به‌هێز ده‌بێت، سه‌ره‌تا ته‌ماشای ناو پوك و لێوت بكه‌ و بۆ هه‌ر ئاوساوی و په‌ڵه‌یه‌كی سوری و سپی بگه‌ڕێ كه‌ له‌ناو ده‌مت دروست بوبێت پاش ئه‌وه‌ زمانت به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ بجوڵێنه‌ بیرت نه‌چێت ته‌ماشای ژێر زمانیشت بكه‌یت، بۆ زانینی ته‌ندروستی ملت ده‌توانیت ده‌ست له‌ ناوچه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ شه‌ویلگه‌ و ده‌وروپشتی شه‌ویلگه‌ت بده‌یت.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ OHNCUK هاتووه‌" هه‌ندێكجار له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌ر و ملدا ئاوساوی دروست ده‌بێت به‌هۆی توشبوون به‌ په‌تای وه‌رزی یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێت له‌ وه‌ره‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان جیابكرێته‌وه‌"

میشێل فیكه‌رز گه‌وره‌ به‌رپرس له‌م ڕێكخراوه‌ وتویه‌تی" له‌ڕێی ناسینی جه‌سته‌ و ئاگاداربوون له‌ هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان وه‌ك ئاوساوی و گرێ و برین و به‌رده‌وامی نیشانه‌كانی هه‌وكردنی قوڕگ و ئه‌سته‌م بوونی قوتدان، ده‌كرێت نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دیاری بكرێت و ڕۆحی مرۆڤێك له‌ مردن ڕزگار بكرێت، هاوكات پشكنینی ناوپه‌ناوی ده‌م هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌"

هه‌ركات نیشانه‌كانی" هه‌وكردنی به‌رده‌وامی قوڕگ و قورسی قوتدان و گۆڕانی تۆنی ده‌نگ و كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وام و دروستبوونی گرێ له‌ناوچه‌ی‌ مل و قوڕگ و لوت ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ 3 هه‌فته‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر"


PM:06:17:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 17592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌