‌هۆكار و نیشانه‌كانی بەکتریای گەدە لە منداڵدا

وێستگە ستایل-

تووشبوون بە بەکتریای گەدە لە منداڵاندا نەخۆشییەکی گواستراوەی تاڕادەیەک باوە بە تایبەت لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان، دكتۆره‌ ئەمینە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

رێگەکانی گواستنەوەی بەکتریاکە بۆ منداڵ:
1- بەرکەوتن بە لیک، رشانەوە و پیسایی کەسی تووشبوو.
2- بەکارهێنانی کەلوپەلی کەسی تووشبوو وەکو 'قاپ، کەوچک و پەرداخ.

نیشانەکانی بەکتریای گەدە لە منداڵ؛
1- ئازاری سک
2- دڵەکزێ
3- رشانەوە
4- کەمبوونی ئارەزووی خواردن
5- بۆنی ناخۆشی نێودەم
6- ( لەوانەیە) وەستانی گەشە و کەمیی ڤیتامین

چارەسەری بەکتریای گەدە:
باشترە هەموو حاڵەتێکی بەکتریای گەدە لە لایەن پزیشکی منداڵانەوە ببینرێت تاوەکو کۆرسی دەرمانەکەی بە رێکی وەرگرێت، چونکە بەکتریایەکی جیدییە و پێویستە بە دروستی دەرمانەکان بەکاربێن.

تێبینی: زۆرجار نەخۆش بێ راوێژی پزیشک دەرمان بەکاردێنێت یان بڕی ئەو دەرمانەی بۆی دانراوە کەمە، یاخود لە رێگەی خوێن پشکنینی بەکتریای گەدەی بۆ کراوە و چارەسەری وەرگرتووە بێ ئەوەی بەکتریای گەدەی هەبێت؛ کە ئەمانە هەمووی هەڵەن و وادەکەن نەخۆشییەکە چارەسەر نەکرێت.

دایک و باوکانی بەڕێز تاوەکو پێویست نەبێت دەرمانەکانی هەوکردن ''دژە بەکتریاکان'' بۆ منداڵ بەکارمەهێنن، هەموو دەرمانێک سوود و زیانی هەیە، زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ''هەوکردن'' دەبێتەهۆی دابەزینی بەرگریی جەستەی منداڵەکە و بەکتریاکانیش بەهێزدەکات، بەجۆرێک کە دەرمانەکە کاریگەری نەمێنێت بۆ چارەسەری منداڵەکە.


PM:05:03:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌