جۆر و هۆكار و چاره‌سه‌ری زیپكه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س به‌ده‌ست گرفتی زیپكه‌ی ڕوخساریانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه‌می و زۆری زیپكه به‌گوێره‌ی جۆری گرفته‌كه ده‌گۆڕێت، ئه‌م گرفته كوڕان زیاتر به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن به‌راورد به كچان و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌شدا زۆره كه ته‌مه‌نیان 16-18 ساڵه و پێستیان چه‌وره.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی "Healthdirect" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه دوو جۆر زیپكه هه‌یه كه توشی مرۆڤ ده‌بێت.
1- ئه‌و زیپكه‌یه‌ی توشی هه‌رزه‌كاران ده‌بێت و ئه‌مه 3-5 ساڵ بۆ ماوه‌ی درێژ به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
2-زیپكه‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوو زۆرجار ئه‌مه پاش ته‌مه‌نی 18-20 ساڵ دروست ده‌بێت و پێی ده‌وترێت زیپكه‌ی هۆرمۆنی.
جۆره‌كانی زیپكه چه‌ند جۆرێكه:
1-زیوانی سپی: ئه‌و زیپكانه‌ی سه‌ره‌كانیان سپییه و له ژێر ڕوكاری پێست دروستبوون.
2-زیوانی ڕه‌ش: ئه‌و زیپكانه‌ی سه‌ره‌كانیان ڕه‌شه و له‌سه‌ر كونیله‌كانی پێست دروستبوون.
3-زیپكه: ئه‌م جۆره ڕه‌نگی سووره و ناوه‌كه‌ی هه‌وكردن و پێكهاته‌ی زه‌ردی تیادا كۆبۆته‌وه.
4-زیپكه‌ی گه‌وره‌ی ژێر پێست و زۆرجار ئه‌م جۆره ئازاری هه‌یه.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیپكه چییه؟
هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیپكه كۆبوونه‌وه‌ی خانه مردوه‌كان و زه‌یته له‌سه‌ر پێست، ئه‌مانه واده‌كه‌ن له‌سه‌ر كونیله‌كانی پێست به‌كتریا گه‌شه بكات و هه‌وبكات.
هاوكات هۆرمۆنی ئیندرۆجین له‌و ئافره‌تانه‌ی كیسی هێلكه‌دانیان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی پێگه‌یشتن له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی پێست بڕێكی زۆر زه‌یت دروستبكات به‌و هۆیه‌وه زیپكه دروست ده‌بێت.
هۆكاری دیكه هه‌یه بۆ دروستبوونی زیپكه له‌وانه‌ش:
-دڵه‌ڕاوكێ
-مێژووی خێزانی
- سیستمی خواردن
- خواردنی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان
-كێشی زیادده‌ی له‌ش
چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته به‌گوێره‌ی هۆكاری دروستبوونی زیپكه‌كان ده‌گۆڕێت، وه‌رگرتنی ده‌رمانی هه‌وكردن و ده‌رمانی ڕێگری له دووگیانی و كرێمی ڕیتینۆید و كرێمی خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕوخسار.
PM:04:57:25/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه