‌چۆن ده‌كرێت له‌ڕێی تۆنی ده‌نگه‌وه‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بناسرێنه‌وه‌؟

وێستگە ستایل-

دكتۆره‌ زه‌هره‌ پاپلۆڤا پزیشكی نه‌خۆشی كوێره‌ ڕژێنه‌كانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ڕێی تۆنی ده‌نگه‌وه‌ ده‌كرێت توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بناسرێته‌وه‌.

ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ  Mayo Clinic باسی له‌وه‌ كردوه‌ پسپۆڕه‌ كه‌نه‌دیه‌كان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ زیره‌كی ده‌ستكرد و تۆماركردنی ده‌نگی كه‌سانی ته‌ندروست و ئه‌وانه‌ش كه‌ توشبووی نه‌هۆشی شه‌كره‌ن بۆ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ بزانن كه‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ڕێی ده‌نگیانه‌وه‌ ده‌كرێت بزانرێت توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون.

دكتۆره‌ زه‌هره‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تۆن و توندی و له‌ره‌ی‌ ده‌نگی كه‌سانی ته‌ندروست جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی كه‌سانی توشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، له‌ داتاكاندا ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نی كه‌سی نه‌خۆش و كێش و باڵا دیاریكراوه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ وردی ئه‌م پشكنینه‌ بۆ پیاوان %86 بووه‌ و بۆ خانمان %89 بووه‌.

پاپلۆڤا ده‌شڵێت" به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون توندی ئاستی ده‌نگیان ده‌گۆڕێت و له‌رزینی تێده‌كه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئافره‌تانی توشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ هه‌ندێكجار ده‌نگیان ڕه‌ق و زه‌ق و پیاوانه‌ ده‌بێت"

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م گۆڕانكاریه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ هۆكاری گۆڕانكاریه‌كه‌ زیان گه‌یشتنه‌ به‌ ڕیشاڵه‌ ماسولكه‌ی‌ ده‌نگه‌ ژێكان  به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی گلوكۆز له‌ خوێندا، ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش هۆكاره‌ بۆ خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ.


PM:02:43:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌