‌باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی سی

وێستگە ستایل-

نەخۆشی سییەکان بریتییە لە هەر کێشەیەک لە سییەکاندا کە ڕێگری دەکات لە کارکردنی سییەکان بە شێوەیەکی تەندروست، بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆری سەرەکی نەخۆشی سییەکان هەیە دكتۆر ئه‌یمه‌ن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1- نەخۆشییەکانی ڕێڕەوی هەوا
2- نەخۆشییەکانی شانەی سییەکان
3- نەخۆشییەکانی سووڕی خوێنی سییەکان
زۆرێک لە نەخۆشییەکانی سییەکان بریتین لە تێکەڵەیەکی ئەم سێ جۆرە.

 باوترین نەخۆشییەکانی سییەکان بریتین لە:
1-ڕەبۆ
‌‌2-داڕمان و وەستانی بەشێک یان هەموو سییەکان (pneumothorax یان atelectasis)
3-هەوکردن و هەڵئاوسان لە ڕێڕەوە سەرەکییەکان (بۆرییەکانی سی) کە هەوا دەگوازنەوە بۆ سییەکان (Bronchitis)
4-نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆرییەکانی هەوا COPD
5-شێرپەنجەی سییەکان
6-هەوکردنی سییەکان (Pneumonia)
7-کۆبوونەوەی نائاسایی شلە لە سییەکاندا (edema)
8-گیرانی خوێنبەری سییەکان (pulmonary Embolus)
9-لەگەڵ چەند نەخۆشییەکی دیکەی کۆئەندامی هەناسە وەکو (Cystic fibrosis، Tuberculosis)

باوترین نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی بوونی نەخۆشی سییەکان:
1-هەناسە کورتی و هەناسە تەنگی
2-کۆکە کە لەوانەیە ببێتە هۆی بەڵغەم دەرکردن
3- لاوازی یان توندبوونی سنگ.
4-ماندووبوون یان بێهێز بوون.
5-دووبارەبوونەوەی هەوکردنی سییەکان وەک( acute bronchitis ، pneumonia)


PM:12:33:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌