‌ئه‌وه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌..ورچێك په‌لاماری گه‌نجێكیدا

وێستگە ستایل-

پۆلیسی ڕۆمانیا په‌یوه‌ندیه‌كی كتوپڕی له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ پێگه‌یشتوه‌ به‌ترسه‌وه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ چیبكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌لاماری ورچێك ڕزگاری ببێت و داوای هاوكاری كردوه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ پچڕاوه‌.

ئه‌م گه‌نجه‌ هه‌رزه‌كاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی خه‌ماوی و به‌ده‌ستی ورچێكی زه‌به‌لاح كوژراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕایكردوه‌ به‌ره‌و به‌رزاییه‌كی 400 پێی و ڕوداوه‌كه‌ له‌ ڕۆمانیا ڕویداوه‌.

ورده‌كاری ئه‌م ڕووداوه‌ به‌و جۆره‌ بووه‌ كه‌ گه‌نجێكی 19 ساڵ به‌ناوی"ماریا دیانا" ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ گه‌شت چۆته‌ سه‌ر چیای"بۆسیجی" له‌ ناوه‌ندی ڕۆمانیا و نزیك ساری براسۆڤ له‌به‌رده‌م هاوڕێكه‌یدا ورچێكی زه‌به‌لاح سه‌ره‌تا قاچی ئه‌م گه‌نجه‌ی‌ گرتوه‌ و پاش ئه‌وه‌ ڕایكێشاوه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵیبدات بۆ به‌رزاییه‌كی 400 پێ.

به‌رپرسانی ناوخۆی وتویانه‌"ماریا" زۆر ترساوه‌ و له‌كاتی ئه‌وه‌ی‌ ڕویداوه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ تیمی فریاكه‌وتنه‌وه‌ كردوه‌" به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمی فریاكه‌وتن ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ده‌وری ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵیداوه‌ په‌لاماری تیمه‌كه‌ بدات به‌ڵام مردار كراوه‌ته‌وه‌"


PM:10:20:11/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌