‌له‌م زانكۆیه‌ خانمان له‌ ماوه‌ی‌ سوڕی مانگانه‌ ده‌توانن نه‌چنه‌وه‌ بۆ زانكۆ

وێستگە ستایل-

له‌ زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی تایلاند بڕیاردرا خوێندكاره‌ كچه‌كانی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ سوڕی مانگانه‌ توشی ئازار و گرفتی ته‌ندروستی ده‌بن ئه‌وه‌ ده‌توانن پشوو وه‌ربگرن و نه‌چنه‌وه‌ بۆ زانكۆ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ زانكۆیه‌كی تایلاند بڕیارێكی له‌و جۆره‌ بدات.

زانكۆی "تاماسات" له‌ باسوم ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌ باكوری بانكۆك دووره‌، بڕیاریداوه‌ ئه‌و كچه‌ خوێندكارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ سوڕی مانگانه‌دا ئازاریان هه‌یه‌ و هه‌ست به‌ ماندوێتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دۆخه‌ گرفتیان بۆ دروست نه‌كات به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ نه‌چوونه‌وه‌یان بۆ زانكۆ كار له‌ نمره‌ی‌ زانكۆییان بكات ده‌توانن نه‌چنه‌وه‌ و پشوو وه‌ربگرن.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئه‌م بڕیاره‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانكۆكه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌، به‌وه‌ش زانكۆكه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م فێرگه‌ی‌ زانستی ئه‌م جۆره‌ پشووه‌ بداته‌ خوێندكاری كچ.

تاماسات دووه‌م كۆنترین زانكۆیه‌ له‌ تایلاند، به‌ناوبانگه‌ له‌ پسپۆڕیه‌كانی زانستی سیاسی و یاسا، بێجگه‌ له‌م زانكۆی تایلاند چه‌ندین زانكۆی ژاپۆن و ئه‌ندنوسیا و ئیسپانیا به‌ هه‌مان شێوه‌ پشوو ده‌ده‌ن به‌و خانمانه‌ی‌ له‌ زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌ كارده‌كه‌ن.


PM:07:45:16/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌