كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوونیان به په‌تای وه‌رزی زۆره؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز توشبوون به په‌تا وه‌رزیه‌كان زیاتر ده‌كات، كه هۆکارەکەی جۆرێکە لە جۆرەکانی ڤایرۆس ئینفلۆنزا، زیاتر لە نێوان مانگی 10بۆ مانگی 5 بەردەوامی هەیە، لەزۆربەی حاڵەتەکاندا پێویست بە چارەسەر ناکات و کە تەمەنی ڤایرەسەکە تەواو بوو ئیتر خۆی چاک دەبێتەوە، دكتۆر هەڤاڵ پزیشکی شارەزای گشتی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی په‌تای وه‌رزی ده‌خاته ڕوو.
نیشانەکانی توشبوون:
1-ئازاری جەستە
2-سەر ئێشەو لەرزو تا
3-کۆکەی وشک و پژمین
4-هەناسەتەنگی و لوت ئاوکردن
5-ئازاری قوڕگ و چاوەکان
6-هەندێک جار هەناسەتەنگی و سکچون و ڕشانەوە
کێ زیاتر مەترسی توشبونی لەسەرە؟
1-مناڵانی خوار تەمەن ٥ ساڵ
2-کەسانی سەرو تەمەن ٦٥ساڵ
3-ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان لەگەڵە وەکو ڕەبۆ،تەسک بوونەوەی درێژخایەنی بۆری هەوا،سستی دڵ و گورچیلە
4-ئافرەتانی دووگیان
5-ئەوانەی سیستەمی بەرگریان لاوازە وەکو توشبوانی شێرپەنجە
-پەتای وەرزی یان ئینفلۆنزا بەخێرایی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە لەڕێگەی دەردراوەکانی هەناسەوە کەلەکاتی پژمین و کۆکین بڵاو ئەبنەوە.
-زۆربەی کات بێ مەترسییە بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی سییەکان و گوێی ناوەڕاست و ئاستەنگی سیستەمی هەناسەدان.
چارەسەر:
1-پشودان و خواردنەوەی شلەمەنی
2-دەرمان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی تاو ئازار وەکو پاراسیتامۆڵ
3-دەرمانی دژە هیستامینەکان بۆ کۆکەو گیران و ئاوی لوت، تێبینی:(نابێ لەدوای دەرمانە دژە هیستامینەکان شۆفێری بکرێت).
4-لە حاڵەتە توندەکاندا پێویست بە بەکارهێنانی دەرمانە دژە ڤایرەسییەکان ده‌كات.
AM:11:38:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه