‌کێ پێویستە پشکنینی پێش وەختە بۆ شێرپەنجەی سییەکان بکات؟

وێستگە ستایل-

کێ پێویستە پشکنینی پێش وەختە بۆ شێرپەنجەی سییەکان بکات؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ زۆرجار هاوڵاتیان دوباره‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، دکتۆر ئارام بپسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

پشکنینی پێش وەختە بۆ شێرپەنجەی سییەکان کاتێک ئەنجام دەدرێت کە کەسەکە هیچ نیشانە و مێژووی ئەو نەخۆشییەشی نەبێت بەڵام زۆر گرنگە پشکنینەکە بکات. پزیشکەکان پێشنیاری ئەم پشکنینە دەکەن بۆ ئەوەی زوو نەخۆشییەکە بدۆزرێتەوە و چارەسەرکردنەکەی ئاسانتر و کاریگەرتر بێت.

ئەو کەسانەی دەبێت پشکنینی پێش وەختە بۆ شێرپەنجەی سییەکان بکەن :
1- ئەگەر کەسەکە ڕۆژانە دوو پاکەت جگەرە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان یەک پاکەت جگەرە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بکێشێت.
2- کەسێک لە ئێستادا جگەرە بکێشێت یان لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا وازی لێهێنابێت.
3- بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٨٠ ساڵدایە.


AM:11:50:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌