پزیشكێك: تكایه ئه‌م به‌رهه‌مانه به ئۆنلاین مه‌كڕن
وێستگە ستایل-
بازرگانی ئۆنلاین و كڕین و فرۆشتنی به‌رهه‌مه جیاوازه‌كان به‌ڕێگای ئۆنلاین له ئێستادا بۆته بابه‌تێكی باو له كۆمه‌ڵگادا، دکتۆر مامەند پزیشکی دەرمانساز داوا له هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له كڕینی چه‌ند به‌رهه‌مێك به ڕێگه‌ی ئۆنلاین.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێتگهیچ جۆرە دەرمانێکی وەکو 'گیراوەی رووەکی، شامپۆی قژ هەڵوەرین، شامپۆی خۆشۆردن، دەرمانەکانی بەهێزکەری توانای سێکسی، دابەزاندنی کێش یاخود بەرهەمەکانی چارەسەری سرووشتی و گژوگیا و دەرمانە سرووشتییەکان' لەڕێگەی ئۆنلاین و سۆشیاڵ میدیاوە مەکڕن. "
دکتۆر مامەند سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌مه نوسیویه‌تی" چونکە زۆرینەی ده‌رمان و به‌رهه‌مه جوانكاریه‌كان كه ئۆنلاین ده‌یكڕن لە نێوەڕۆک شتێکە و لەکاتی بانگەشەبۆکردن و رێکلامکردنی شتێکی دیکەیە، بۆیە تاکە شوێن کە پێویستە سەرچاوەی وەرگرتن و بەدەستهێنانی دەرمان بێت، دەرمانخانەکانن، هەروەها ئەوە پزیشکانی دەرمانسازن کە بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵدەگرن کە چ جۆرە دەرمانێک و بۆ چ مەبەستێک دەدەن بە نەخۆش."
AM:11:17:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه