سوود و زیانه‌كانی خواردنی سیر
وێستگە ستایل-
سیر پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ندێك ژه‌می خۆراكه، تامێكی تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه و سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به‌ڵام بێ زیانیش نییه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Better Health Channel" ی ئوستورالی بڵاویكردۆته‌وه سیر چه‌ندین سوودی هه‌یه له‌وانه‌ش:
1- یارمه‌تی دابه‌زاندی ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن ده‌دات.
2-زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌مخوێنیان هه‌یه.
3- مرۆڤ له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت.
4- ڕێگری ده‌كات له ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن.
كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی خواردنی سیر:
1- بۆنی جه‌سته و ده‌م ناخۆش ده‌كات.
2- زیانی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه.
3- كێشه‌ی گه‌ده دروست ده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان گه‌ده‌یان ته‌ندروست نییه.
AM:11:05:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه