به‌هۆی كاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌وه ئاوی خواردنه‌وه له مه‌ترسیداریه
وێستگە ستایل-
دوای ڕوودانی لافاو و كاره‌ساته سروشتیه‌كان ترس له ده‌ستكه‌وتنی خواردن و ئاوی خواردنه‌وه‌ی و پێداویستی پزیشكی له‌لای هاوڵاتی دروست ده‌بێت.
پاش ڕوودانی لافاو ئاوی بیره‌كان پیس ده‌بن و ته‌نانه‌ت ئاوی سه‌رزه‌ویش به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نامێنێت، له‌پاش ئه‌و لافاوه‌ی له وڵاتی لیبیا ڕویدا زۆرینه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست گرفتی ده‌ست نه‌كه‌وتنی خواردن و ئاوی خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه پاش لافاو سه‌رچاوه ئاویه‌كان پیس ده‌بن و به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه نامێنن.
ئاوی لافاو ده‌بێته هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه به پاشه‌ڕۆی زێرابه‌كان و مادده كیمیاویه‌كان، به‌وه‌ش له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر ئاوی پیسبوو بۆ خواردنه‌وه به‌كاربێت نه‌خۆشی له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه، له‌كاتی ڕوودانی لافاو و لێڵ بوونی ئاوی خواردنه‌وه باشتر وایه كه‌مێك خوێ بكرێته ئاوه‌وه و ئاوه‌كه بكوڵێندرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌ناویدایه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاوه‌ی بۆنی دێت و ڕه‌نگی نائاساییه نابێت بخورێته‌وه.
AM:10:58:21/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوهتهوه