‌نیشانه‌یه‌كی شاراوه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر

وێستگە ستایل-

پرۆفیسۆر ئه‌ندریه‌ یمیلین پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار له‌ ئه‌كادیمیای پزیشكی سه‌ربازی هۆشداری له‌ نیشانه‌یه‌كی ناڕوون و شاراوه‌ ده‌دات كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

باوترین نیشانه‌ی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ریه‌، به‌ڵام تۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ ماڵه‌كه‌تدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌ركات هه‌ستت كرد به‌وه‌ی‌ بابه‌تێك كه‌ پێشتر زۆ جێگه‌ی‌ گرنگی و بایه‌خی بووه‌ و ئێستا ناچێت به‌لایدا و گرنگ نییه‌ بۆی ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی شاراوه‌ی مه‌ترسی توشبوونه‌ به‌ زه‌هایمه‌ر.

زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌كانی خه‌ڵه‌فان، كه‌سی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه‌ چالاكیه‌كانی مێشكی ده‌وه‌ستێت و یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه‌ و ڕه‌فتاری گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، زۆرترین ڕێژه‌ی‌ توشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌نن و زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ كه‌سانی گه‌نج و لاودا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌م پرۆفیسۆره‌  ده‌ڵێت" تا ئێستا نه‌خۆشییه‌كه‌ چاره‌سه‌ری نییه‌ به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان به‌رده‌وام له‌گه‌ڕاندان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك، له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ده‌رمانی Leqembi بۆ ڕێگری كردن له‌ نیشانه‌كان و خودی نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌رهه‌مهێندرا"

پسپۆڕان له‌ زانكۆی فیرۆنا ی ئیتاڵیا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك كوپ قاوه‌ ڕێگری ده‌كات له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌.


PM:04:56:16/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌