توێژینه‌وه‌یه‌ك: %11 ی هاوڵاتیانی هندستان توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه %11 ی هاوڵاتیانی هندستان توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن، جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێن و قه‌ڵه‌وی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌راورد به پێشتر له‌ناو هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌دا بڵاوه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له 113 هه‌زار هاوڵاتی هندی به‌شداریان كردوه، ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی %15 ی هاوڵاتیانی هندستان له قۆناغی پێش شه‌كره‌دان %35 توشبووی به‌رزه په‌ستانی خوێنن.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی نه‌خۆشییه نه‌گوزراوه‌كان له سه‌نته‌ری هندی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی "ئار ئاس دالیوال" ده‌ڵێت" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هۆشدارییه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ڕوبه‌ڕوی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، زۆرینه توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بن كه به‌هۆی به‌رزه په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت"
هندستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌یه، تیایدا 101 ملیۆن هاوڵاتی به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن.
AM:11:10:10/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه