‌5 هه‌نگاو مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

وێستگە ستایل-

دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر سیریاكۆڤ پسپۆڕی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات زۆرینه‌ی‌ جار وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ شێرپه‌نجه‌ ئاسان نییه‌ و له‌كاتی پێویستدا كه‌سی نه‌خۆش به‌ چاره‌سه‌ر ڕاناگات و گیان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی‌ خۆپاراستن هه‌نگاوبنرێت كه‌سه‌كه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ نه‌بێت.

له‌دیمانه‌یه‌ك بۆ گۆڤاری" ئه‌زڤیستا" ئه‌م پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ چه‌ندین ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ خۆی له‌توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ بپارێزێت به‌ڕێژه‌ی‌ %70-80 له‌ گرنگترینیان" هۆكاره‌ ژینگه‌ییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ سیستمی ژیان، باشكردنی به‌رگری جه‌سته‌یه‌"

1- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌ و كه‌سانی جگه‌ره‌ كێش و نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ یان كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی.
2- خۆپاراستن له‌ تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی‌ به‌هه‌ردوو جۆری سروشتی و ده‌ستكرد، چونكه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست.
3-په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆراكی ناته‌ندروست، خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌ی‌ نوێ و دوور له‌ مادده‌ی‌ كیمیاوی و به‌رهه‌مه‌كانی ماسی و زه‌یتی ڕوه‌كی.
4-ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ بۆماوه‌دا توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌ پێویسته‌ زۆر زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستیان بن، ناوبه‌ناو پشكنین بكه‌ن و سیستمی ژیانی ته‌ندروستانه‌ هه‌ڵبژێرن.
5-وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی (HPV) كه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.

به‌گشتی %60 ی ته‌ندروستی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌ سیستمی ژیانیه‌وه‌ هه‌یه‌( خۆراك، شێواز و سیستمی كاركردن و پشودان، چالاكی جه‌سته‌ی‌، دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خووه‌ خراپه‌كان) ته‌نها %20 په‌یوه‌ندی به‌ دۆخی ژینگه‌وه‌ هه‌یه‌ و %10 په‌یوه‌ندی به‌ هۆكاری بۆماوه‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌ %10 په‌یوه‌ندی به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت.


AM:10:55:06/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 4080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌