كۆمه‌ڵێك زانیاری بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره كه به‌ڕۆژوو ده‌بن
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی پزیشكه‌كان ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن، له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر ڕەمەزان پسپۆڕی پزیشكیی خێزان زانیاری گرنگ به توشبووانی شه‌كره ده‌به‌خشێت و ده‌شڵێت"ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕۆژووبێت"
1-ئه‌وانه‌ی زوو زوو شه‌كره‌یان داده‌به‌زێت له سێ مانگ پێش مانگی ڕه‌مه‌زان.
2- كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌بوو.
3- شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌می كۆنترۆل نه‌كراو.
4- نه‌خۆشی له‌ناكاو.
5- دووگیانی.
6- نه‌خۆشی دڵ.
7- پیری و ته‌ندروستی خراپ.
8- ترشبوونی خوێن به كیتۆن (ketoacidosis)
نه‌خۆشی شه‌كره‌دارئه‌وانه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ به‌ڕۆژووبوون نابێت به‌ڕۆژووبن، ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌مانه‌ت تێدابوو:
1- شه‌كره‌داری جۆری دوو كۆنترۆل نه‌كراو.
2-شه‌كره‌داری جۆری یه‌ك یان دوو ده‌رزی ئینسۆلین لێبده‌ن.
3-دووگیانی.
4-كێشه‌ی گورچیله، یان كێشه‌كانی تری په‌یوه‌ست به شه‌كره.
5-ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كارن و پێویستیان به‌هێزی ماسولكه‌یه.
6-چاره‌سه‌ركردن به‌ده‌رمانێك ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌كاركه‌وتنی كاری مێشك.
نه‌خۆشی شه‌كره‌دارئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان مامناوه‌نده\كه‌مه، بڕیاری به‌ڕۆژوو بوون ده‌بێت بنیات بنرێت له‌سه‌ر بڕیاری نێوان پزیشك و به‌رگری جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه:
ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌كره‌داری جۆری دوو بووی و به‌ڕێك و پێكی كۆنترۆل كرابوو، به یه‌كێك یان زیاتر له‌مانه‌ی خواره‌وه چاره‌سه‌ركرابووی
-چاره‌سه‌ر به گۆرانگاری له شێوازی ژیان
-ده‌رمانی ده‌نكۆله (حه‌ب) یان ئینسۆلین
نه‌خۆشانی شه‌كره‌دار پێویسته په‌یوه‌ندی به‌پزیشكی خۆیان بكه‌ن پێش به‌ڕۆژووبوون و پلانی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ل پزیشكی خۆت باس بكه له‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان، ژه‌مه‌كان، شێوازی به‌كارهێنان پێویست ده‌كات بگۆڕدرێت.
ئه‌م گۆڕانگاریانه بكه له رجێمی خۆراك:
-كۆی خواردنی ڕۆژانه‌ت دابه‌ش بكه له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو، له‌گه‌ل 1 -2 سووكه ژه‌م.
-خواردنی ده‌وله‌مه‌ند له ڕیشاله‌كان.
-خواردنی بڕێكی زۆر له سه‌وزه، میوه، زه‌لاته.
-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ئاو و شله‌مه‌نی.
PM:01:14:29/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه