بتڵی ئاو پاش به‌سه‌رچوونی بۆ خواردنه‌وه ده‌شێت؟
وێستگە ستایل-
بتڵی ئاو هاوشێوه‌ی هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك به‌رواره‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت، به‌گوێره‌ی شێوازی هه‌ڵگرتن و جۆری ده‌به‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ئینسایده‌ر" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" به‌رواری به‌سه‌رچوونی سه‌ر ده‌به‌ی ئاو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مادده‌ی ده‌به پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوی ناو ده‌به‌كه تێكه‌ڵاو ده‌بێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر تامی ئاوه‌كه ده‌بێت.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌رواری به‌سه‌رچوون ده‌كه‌وێته سه‌ر ماركه‌ی بازرگانی خواردن و خواردنه‌وه‌كه، به‌جۆرێك هه‌ندێك به‌رهه‌م بۆ 2 ساڵ و هه‌ندێك بۆ ساڵێك و هه‌ندێكی دیكه پاش 6 مانگ به‌سه‌ر ده‌چێت.
هه‌ڵگرتنی ده‌به‌ی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست كاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپبوونی ئاوه‌كه و ژه‌هراوی بوونی ده‌بێت، و تامی ئاوه‌كه ده‌گۆڕێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كاته‌ی له شوێنی فێنك و شیاودا هه‌ڵبگیرێت ئه‌وه هیچ كێشه‌ی نابێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رواره‌كه‌شی به‌سه‌ر بچێت.
PM:01:12:28/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2508
جار خوێنراوه‌ته‌وه