بابهتێكی گرنگ بۆ ئهو كهسانهی دهیانهوێت كێشی خۆیان دابهزێنن
وێستگە ستایل-
دابهزاندن و كهمكردنهوهی كێشی زیاددهی لهش یهكێكه لهو بابهتانهی ئهوانهی بهدهست كێشی زیاددهی لهشیانهوه دهناڵێنن گرنگه بۆیان، دكتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم لهم بابهتهدا بەرنامەی خۆراکی بۆ ئەو کەسانە داناوه کەکێشیان زۆرە و دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
ئەو خوارنانەی کە خراپن:
1- شەکری سپی ( چا و نیسکافە کەشەکری تێ دەکرێ)
2- شیرینی ( ئەوەی شەکری تێکرابێ وەک :برمە ، محەلەبی، پاقلاوە، دۆندرمە ،کولیچە،بیبسی ، کۆلا ، فانتا.....)
3- میوەی شیرین (کاڵەک ، شووتی، ترێ،مۆز،هەنجیر)
تێبینی : خواردنی ئەم میوانە بە بڕێکی کەم ڕێگەپێدراوە.
4- مرەبا ، هەنگوین.
5- برنج
6- پەتاتە
7 نان ی گەنم
8- خواردنی لە قوتونراو( معلبات)
9- خوارنی خێرا ( فاست فوود) وەک: همبرگر و پیتزا ، پاستا
10- (ماست و شیر و پەنیر)ی چەور
11-گۆشتی سوور بە تایبەتی بە کوڵاوی و سورەوەکراوی ( تێبینی: گۆشتی سور بەبرژاوی ڕێگەپێدراوە)
بەرنامەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کەکێشیان زۆرە و دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن:
ئەو خوارنانەی کە باشن:
1-سەوزەکان وەک: کەلەرم ، کاهوو، قەرنابیت، بروکلی، توور ، خەیار، ترۆزی ، تەماتە ، ئاڤۆگادۆ.
2-زەیتون
3-فاسۆلیا ،پاقلە ، لۆبیا ، نۆک، شۆفان
4-ماسی.
5- سنگی مریشک.
6- هێلکە.
7-ماستی کوردی بێ چەوری.
8-نانی جۆ.
9- ساوەر ، قەرەخەرمان
10- وەرزش کردن وەک( وەرزشی تایبەت ، ڕاکردن ، مەلە ، پاسکیل سواری.....)
11- چای سەوز. قاوە بێ شەکر ، ترشە سماق، لیمۆ ،زەنجەبیل ،بیبەری توون ، جاترە
PM:03:52:21/03/2023
ئهم بابهته 1972
جار خوێنراوهتهوه