10 ڕێنمایی بۆ ئهوهی توشبووانی شهكره له نهخۆشییهكانی دڵ پارێزراوبن
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
ئهو كهسانهی توشبووی نهخۆشی شهكرهن زۆر گرنگه پهیڕهوی چهند ڕێنماییهك بكهن بۆ ئهوهی دڵیان پارێزراو بێت و توشی نهخۆشی نهبێت، دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە و دڵ لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
	
1- کۆنترۆڵ کردنی  شەکرەی رۆژانە.
2- کۆنترۆڵ کردنی شەکرەی سێ مانگی.
3- ئەنجامدانی پشکنینی چەورییەکان، بەکارهێنانی دەرمان ئەگەر چەورییەکان بەرز بوون، بە تایبەت چەوری LDL کەپێویستە لە 100 کەمتر بێت بۆ کەسێک شەکرەی هەبێت.
4- چاودێریکردن و ئەنجامدانی پشکنینی فشاری خوێن (زەخت) ، ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە نابێت زەختیان لە سەرووی 13/8 بێت.
5- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و قەڵەوی و خواردنەوە کحولیەکان.
6- ئەنجامدانی پشکنینەکانی گورچیلە 6 مانگ جارێک، بە پشكنینی ئیش کردنی گورچیلە و پڕۆتینی ناو میز ACR.
7- ئەنجامدانی ئیکۆی دڵ یان هێڵکاری دڵ ECG هەرکاتێک نەخۆشەکە هەستی بە (( هەناسە توندی ، دڵ کوتێ ، ئازاری سەرسنگ) کرد، ئهگەر هیچ نیشانەیەکی نەبوو پێویستە ساڵی جارێک  ئیکۆی دڵ ئەنجام بدات.
8- وەرزشکردنی بەردەوام ، رۆژانە  30 خولەک  رێ کردن یان هەفتەی چوار رۆژ  ، هەروەها  مەلەکردن یان بەشداری کردن لە هۆڵە وەرزشیەکان یان ئەنجامدانی وەرزش لەسەر ئامێری وەرزشی ماڵەوە.
9-بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ دڵ باشە ( هەندێک دەرمانی شەکرە هەیە  کە بۆ دڵ باش نیە بۆیە پێویستە لە ژێر رێنمای پزیشکی پسپۆر دەرمانت بۆ بنوسرێت)
10-دوورەکەوتنەوە لە خەفەت و بێتاقەتی و قەلەقی  چونکە ئەمانە دەبنە  هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێن و دواجار زیان بە دڵ دەگەیەنن.
 
        
        AM:11:05:19/03/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1944
 جار خوێنراوهتهوه