‌هۆكاره‌كانی ئاوسانی پێیەکان لە ماوەی دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

زۆرێک لە ھۆکار ھەن کە دەبنە ھۆی ئاوسانی پێ و قاچەکان لە ماوەی دووگیانیدا، دکتۆرە هدی پزیشكی راوێژکاری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵ بوون له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" لە ماوەی دووگیانیدا لەش برێکی زیاتر لە شلە لەخۆی دەگرێت وە لەم ماوەیەدا منداڵدان گەورەدەبێت و پەستان دەکاتە سەر لولەکانی خوێن و کاردەکاتە سەر گەرانەوەی خوێن لە قاچەکانەوە بۆ دڵ، کە ئەمەش وادەکات برێک لە شلەی ناو خوێن لە پێکاندا کۆببێتەوە. لە ھەمان کاتدا گۆرانی رێژەی ھۆرمۆنەکان دووبارە کاریگەری لەسەر کۆبونەوەی شلە لە پێکاندا دروستدەکات لەماوەی دووگیانیدا، و دەکرێت لەگەڵ کۆتای ھاتنی ماوەی دووگیانی و لەدایکبوونی کۆرپەلە ئاوساوییەکە کەمببێتەوە. "

دكتۆره‌ هودا باس له‌وه‌ كات" دەکرێت ئاوسانی پێیەکان لەو خانمانەی کە  شلەی ئەمنیۆسییان لە ئاستی ئاسایی زیاترە یاخود ئەو خانمانەی کە کاریگەری دووگیانیان زیاتر تێدا دەرکەوتوە زیاتر بێت ، وە لە ھەمان کاتدا بە پێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر و ھیلاکی و زۆر خواردنی کافاین و کەمی پۆتاسیۆم دەکرێت دووبارە ببنە ھکار بۆ ھەبوونی ئاوسای لە پێیەکاندا. "


PM:03:19:21/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌