پزیشكێك: تكاتان لێده‌كه‌م ڕێگه مه‌ده‌ن منداڵه‌كانتان خواردنه‌وه‌ی ووزه به‌خش بخۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
له‌ناو گه‌نجان خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان یه‌كێكه له خواردنه‌وه تایبه‌ته‌كان، به‌ڵام به‌شێك له‌وان بێ ئاگان له زیان و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه.
دكتۆر موزه‌فه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی هۆشداری ده‌داته گه‌نجان و ده‌ڵێت"بەحوكمی تایبەتمەندیم لە بواری پسپۆریەکەم تەنھا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا چەندین حالەتم بینیوە كە لەتەمەنی ١٦-٢٤ سالی كەبەھۆی زۆر بەکارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەکان (مشروبات الطاقه) تووشی پەککەوتنی گورچیلەکان بوون و ئیستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێکیان سێ جار شوشتنی گورچیلە ئەنجام دەدەن"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" دوای ئەوەی چەندین حاڵه‌تم بینی لەم جۆرە؛ لە گەل ھاوڕێ پزیشكەکانم باسم كرد دیار بوو ئەوانیش چەندین حالەتی وایان لەم ماوەیەدا بینیوه، كاتێک مێژوی نەخۆش وەردەگرین جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە خواردنه‌وانه ھیچ ھۆکارێکی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەککەوتنی گورچیلەکان لەو تەمەنە ، بۆیە داواتان لێ دەکەم تكایە زۆر ئاگاداری خۆتان و مندالەكانتان بن بەتایبەتی گەنجەکان دووربکەونەوە لە بەکارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە."
له‌ناو یه‌ك قتوو له‌خواردنەوە وزەبەخشەکان کە ٢٥٠ مل ە ٧٥-٢٠٠ ملگرام کافایینە ئه‌مه له‌كاتێكدایه‌٢٥٠ مل چای ٤٠ میلگرام کافاینی تێدایە وە ٢٥٠ مل لە کۆکاکۆلا ٣٤ میلگرام له هه‌ر قتویه‌ك له‌م خواردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئه‌وه 13 كه‌وچك شه‌كر هه‌یه"لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کارگە لەسەر قتووەکە ئاماژە بە ڕێژەی کافاین نادەن.یاخو هەندێک جار لە تۆوی گوارانا دروستی ئەکەن لە ١ گرام لەو تۆوە ٤٠ ملگرامی کافایینە ئەم تۆوە لە ئەمریکا گەشەدەکات.
AM:11:52:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه