توێژینه‌وه‌یه‌ك: خوێ ئازارشكێنێكی به‌هێزه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی واشنتن له سانت لویس و زانكۆی ستانفۆرد سودێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی سۆدیۆمیان ئاشكرا كردوه كه له‌ناو خوێدا هه‌یه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پێكهاته نهێنیه‌ی وایكردوه خوێ ئازار شكێنێكی به‌هێز و بێ كێشه بێت "سۆدیۆم" ه
گۆڤاری" نه‌چیه‌ر" ی زانستی ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی بڕی زۆری مادده‌ی ئه‌فیونی ته‌نها له ساڵی 2020 70 هه‌زار هاوڵاتی بووه"
سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی ڕێگه‌یداوه مادده‌ی" فه‌نتانیل" بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی شێرپه‌نجه به‌كاربهێندرێت كه به‌ده‌ست ئازارێكی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانه ئێستا له شه‌قامه‌كان به‌رده‌سته و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌كارده‌هێندرێت بۆته هۆی ئالوده‌بوونی گه‌نجان به‌م مادده هۆشبه‌ره"
نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه" فسیفۆلج كاتریتش" ده‌ڵێت" فه‌نتانیل بۆته چه‌كێك له بازاڕه‌كان و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن پاش ئه‌وه‌ی پێی ئالوده ده‌بن، ئێستا ده‌توانین ئه‌م بكوژه بگۆڕین بۆ ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ت به هه‌مان چالاكی و كاریگه‌ری پێشووی به سوود وه‌رگرتن له مادده‌ی سۆدیۆم، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به توێژینه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت"
AM:11:29:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه