9 نیشانه له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، بۆته یه‌كێك له كێشه ته‌ندروستیه باوه‌كان له ئێستادا، بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكان به‌رده‌وام ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی 50 ساڵی به‌ره‌و سه‌ره‌وه ناو به‌ناو پشكنینی هه‌ناوبینی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌لامه‌تی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌شیان دڵنیابن، له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر حه‌بیب پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر بۆ به‌رچاو ڕوونی هاوڵاتیان نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه.
1-قەبزی و سکچون بە دوای یەکدا لە چەند ڕۆژێکی ھەفتەدا.
2-خوێن دانان لەڕێی کۆمەوە.
3- ڕەنگی پیسایی ڕەش بێت.
4- ئازاری ناوسک.
5- قەبزی و ناڕەحەت پیسایی کردن.
6- ھەستکردن بە ئاوساوی و گورەبوونی سک.
7- زوو ماندوو بوون و بێ ھێزی.
8- دابەزینی کێشی لەش بەبێ وویستی کەسەکە.
9- کەم خوێنی.
باشتر وایه لەکاتی ھەبوونی ھەریەکێک لەو نیشانەی سەرەوە، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکه‌یت بۆ بەدواداچوون و پشکنینی تایبەت بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکەی پاشان وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PM:03:56:29/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوهتهوه