هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە
وێستگە ستایل-
گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە (گێرد) بەریتیە لە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک (ئەو بۆریەی کە قۆڕگ و گەدە پێکەوە دەبەستێتەوە) کە بەهۆی دانەخانی تەواوەتی زمانەی سورێنچکەوە ڕودەدات، دکتۆر هیوا پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە دهخاته ڕوو.
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک بە نزیکەیی لە هەموو کەسێکدا ڕودەدات لە ژیانیدا کە دەبێتە هۆی دڵەکزێ، بەڵام ئەگەر لە هەفتەیەکدا دوجار زیاتر ڕوبدات بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئەوا ئەگەری توشبون بە نەخۆشی گێرد زیاد دەکات.
بە گشتی نیشانەکانی گێرد بریتین لە:
- دڵەکزێ
- ئازاری سنگ
- گەڕانەوەی خواردن بۆ ناو دەم
- هەستکردن بەوەی خواردن لە قوڕگت گیراوە
- کۆکە
- قوتدانی خواردن بە ئەستەمی
-قورگ ئێشە
- ڕشانەوە
ئەو هۆکارانەی توشبون بە گێرد زیاد دەکەن:
- قەڵەوی
- جگەرە کێشان
- خواردن لە کاتێکی درەنگ لە شەودا
- خواردنی ژەمی زۆر قورس
- دووگیانی
- خواردنی قاوە و چوکلێت و خواردنەوە کحولیەکان لەسەر گەدەی بەتاڵ
ڕێگاکانی خۆپاراستن لە گێرد:
- پاراستنی کێشێکی تەندروست
- خواردنی ژەمی سوک و زیاتر لە چەند جارێک وەک لە خواردنی ژەمی کەم و قورس
- دورکەوتنەوە لە خواردن پێش خەوتن ( بە لایەنی کەم ٣ کاتژمێر پێش خەو)
- لەبەر نەکردنی جلوبەرگی تەسک بەتایبەتی کە پەستان بخاتە سەر گەدە
- دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان
AM:10:42:29/09/2022
ئهم بابهته 3180
جار خوێنراوهتهوه